
نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە کۆرۆنا فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، ئەو كەسەی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراوە، لە نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە نییە.
د. جیهاد ئیبراهیم، سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە ئاگاداری وردەكاری ئەو هاوڵاتییە نین كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وەك تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراوە، بەڵكوو پێدەچێت ئەو نەخۆشە سەردانی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كردبێت و لەوێ پشكنینی بۆ كرابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نەخۆشخانەكانی پارێزگای هەڵەبجە هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا نەماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو 22 كەس بە چەند قۆناغێك توشبوون و دواتر سەرجەمیان چاكبوونەوە.
سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی مانگرتنی بەشێك لە پزیشكانی هەڵەبجە چەند ڕۆژێكە هیچ پشكنینێك بۆ هاوڵاتیان ئەنجام نەدراوە، بۆیە ئەو كەسەی لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەندراوە و هەڵگری ڤایرۆسەكەیە پێدەچێت لە تاقیگەكانی سلێمانی پشكنینی بۆ كرابێت.
وتەكانی سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی توشبوونی 23 توشبووی كۆرۆنای ڕاگەیاند كە یەكێك لە توشبووەكانی بە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە ناساندبوو.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



