
SNN-عەلی حەمە سەعید
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێك لە خوێندكارانی پەیمانگا حكومی و ناحكومییەكانی شاری هەڵەبجە لەبەردەم بەڕَێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوایانكرد بڕیاری دەرچوون ئەوانیش بگرێتەوە.
ئەردەڵان ڕەمەزان، نوێنەی خوێندكارانی پەیمانگای هەڵەبجەی ناحكومی بۆ زانستی كۆمپیوتەر بە SNNی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ یەك شەممە وەك بەشێك لە خوێندكارانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگای هەڵەبجە بۆ زانستی كۆمپیوتەر گردبوونەوەیەكمان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ئەنجامدا و داواكارییەكمان ئاراستەی وەزیری پەروەردە كرد”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “داوادەكەین بڕیاری دەرچوون بە كۆرسی یەكەم بمانگرێتەوە و جیاوازی نەكرێت لەنێوانماندا، لەڕووی بڕوانامەوە هیچ جیاوازییەك نیە لەنێوان ئێمە و پەیمانگا حكومییەكان كە كۆتایی ساڵی خوێندنیان راگەیاندووە، بۆیە داوادەكەین هەمان چارەنووسی ئەوان ئێمەش بگرێتەوە”.
ئەو خوێندكارەی پەیمانگا ئەوەشی خستەڕوو: “داوامان لە وەزیری پەروەردە ئەوەیە كە رەچاوی ئەوە بكات بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێندەی دیكە ئەركی ئێمەی سەختكردووە زۆربەی خوێندكارانمان وەك تیمی خۆبەخش لە هەڵمەتەكانی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەركیان پێسپێردراوە”.
ئەوە لە کاتێکدایە وەزیرى پەروەدەى حکومەتى هەرێم لەگەڵ نزیکبوونەوە جەژنى ڕەمەزان بە بریاێکى وەزارى هەژمارکردنى وەرزى یەکەمی خوێندنى ئەمساڵى بۆ وەرزى دووەم دەرکرد بۆ ئەوەى بەشدارى تاقیکردنەوەکان نەکەن، ئەو بڕیارە قۆناغی 12 و چەند پەیمانگایەکى حکومى و ناحکومى نەگرتەوە.
دوێنێش بەشێک لە خوێندکارانى هەر سێ پەیمانگاى سلێمانی”هونەرە جوانەکان – کۆمپیوتەرى حکومى و ناحکومى ـ نەوت و گاز” لە بەردەم پەروەردەى ڕۆژئاواى سلێمانى گردبوونەوەیەکى نارەزایەتیان ئەنجام دا و داوایانکرد ئەوانیش وەک خوێندکارانی زانکۆ ببەخشرێن لە تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵ و وەرزى یەکەمیان بۆ هەژمار بکرێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



