عێراق و ناتۆ تاوتوێی مەشقپێکردن و پەرەپێدانی توانای ھێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکەن

هێزی تایبەتی عێراقی
SNN
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ وەفدێکی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ھاوپەیمانیەتیەکە بە تایبەت لە بواری مەشقپێکردن و پەرەپێدانی تواناکانی ھێزە ئەمنیەکان تاوتوێکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئازار، نوسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەعرەجی لەگەڵ وەفدێکی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ھاوپەیمانیەتیەکە بە تایبەت لە بواری مەشقپێکردن و پەرەپێدانی تواناکانی ھێزە ئەمنیەکان تاوتوێکراوە.
ئەعرەجی دوپاتیکردووەتەوە، پەیوەندی عێراق بە ناتۆوە پەیوەندیەکی گرنگ و بنەرەتی و ستراتیژیە و چاوەروانیشدەکەن لە داھاتوودا پەیوەندییەکانیان پتەوترببێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و ناتۆ نابێت .
More News
-
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرابوو
1 hour لهمهوپێش -
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرابوو
1 hour لهمهوپێش -
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست
2 hours لهمهوپێش



