
SNN
مەلا بەختیار هۆشداری دەدات لە ئەگەری رووداوێکی سیاسی نەخوازراو، هاوشێوەی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە ئەمریکا بەهۆی کوژرانی پیاوێکی رەشپێستەوە دروستبووە.
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، لە وتارێکیدا رایگەیاندووە: ” دۆخ لە كوردستاندا دەكوڵێ. كەچی كۆبونەوەیەكی متمانەبەخشی نێوان لایەنە سیاسیەكان، لە پەرلەمان، لەگەڵ عێراق، چارەسەری موچەو بودجە، لە ئارادا نییە”.
وتوشیەتی: “ئاوات ناخوازم روداوێكی بچوكی نەخوازراویش، لەم نیشتمانەم روبدات. بەڵكو ئومدێدم وایە، چارەسەر بۆ كێشەكان، لەپێشەوەدا، قەیرانی ئابوری بدۆزرێتەوە. بەڵام يئەگەر دۆخەكە بە چارەسەرنەكراوی بمێنێتەوە، هیچ دەستەبەرێكی سیاسی-كۆمەڵایەتی بۆ ناخی برینداركراوی خەڵك لەكوردستاندا نییە”.
باسی لەوەشکرد: “دوور نییە، ئەمریكا لە هەشت دەقیقەدا بە كوشتنی هاوڵاتیەك هەژابێ، لە كوردستاندا، كەمتریش لەو كاتە، روداوێك، روداوی سیاسی نەخوازراو بهێنێتە دی!! تكایە، لەم راستییە تاڵە تێبگەن.. تكایە”.
نزیکەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان لە ئەمریکا بەرێوەدەچێت و زیاتر لە 30 شاری ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، خۆپیشاندانەکان لە کاردانەوەی رووداوێکدایە، کە بەپێی گرتەڤیدیۆیەک، دوو پۆلیسی شاری مینەپۆلیس پیاوێکی رەشپێستیان دەستگیرکردووە و لەسەر دەم بە زەوییاندا داوە. ئەگەرچی پیاوە رەشپێستەکە هاواردەکات، کە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەکان پشتگوێی دەخەن و بەوەش، گیانیلەدەستدا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



