هاووڵاتیەكی ئێرانی بە قاچاخ هاتووەتە هەڵەبجە و گومانی تووشبوونی كۆرۆنای لێدەكرێت

کۆرۆنا هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرایكرد، كە ئەمڕۆ 24 پشكنینیان بۆ ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی هەڵەبجە ئەنجامداوە كە گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لێدەكرێت، كە یەكێك لەو كەسانەی پشكنینی بۆ كراوە هاووڵاتییەكی ئێرانیەو بە قاچاخ هاتووەتە هەڵەبجە و بەركەوتنی لەگەڵ دوو كەسی دیكەی هەڵەبجەدا هەبووە.
سنور حامید، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ لە تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا پشكنینمان بۆ 24 كەس ئەنجامداوە بە مەبەستی دەركەوتنی ئەوەی هەڵری ڤایرۆسی كۆرۆنان یاخود نا، كە یەكێك لەو كەسانەی پشكنینی بۆ كراوە هاووڵاتییەكی ئێرانییەو بە شێوەیەكی نایاسایی(قاچاخ) هاتووەتە هەڵەبجە و بەركەوتنی لەگەڵ دوو كەسی دیكەی هەڵەبجەدا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ ئەو پشكنینانەمان ئەنجامداوە و لە ماوەی 12 كاتژمێردا ئەنجامەكان دەردەچن، هاوكات لە ئێستادا سێ كەس كە گومانی تووشبوونیان لێدەكرێت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و پشكنینیان لێوەرگیراوە و لە چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامەكانداین.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی روونكردەوە، بە گوێرەی یاسا هەر كەسێك بە شێوەیەكی نا یاسایی بێتە خاكی هەرێم دەبێت پاش دەستگیركردنی ئاودیوی ئەو شوێنە بكرێتەوە كە لێوەی هاتووە، بۆیە ئەو هاووڵاتییە ئێرانییەی كە بەنایاسایی هاتووە ئێمە كاری خۆمانمان لەگەڵدا كردووە بە وەرگرتنی نمونەی پشكنین ئەویدیكەی دەمێنێتەوە بۆ لایەنە یاسایی و ئەمنیەكان چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



