وەزارەتی دارایی عێراق “هیچ بڕە پارەیەکی دیکە رەوانەی هەرێم ناکەین”

مووچە
SNN
تا رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکرێت وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ پارەیەک بۆ هەرێم نانێرێت.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایار، ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەتەکەیان پابەندە یاسا و میکانیزمەکانی کارکردن، ئەو 400 ملیارەی خراوەتە سەر حسابی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خەرجییەکانی هەرێمە لەنێوانیشیاندا مووچەی فەرمانبەران.
وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات: جگە لە فەرمانی خەرجکردنی ئەو 400 ملیارە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێم خەرج ناکرێت، تا کۆتا رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا نەکرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد تا مووچەی مانگی شوباتی پێ دابەشبکات، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ لیستێکی مووچەی رانەگەیاندووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



