“ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌مڕۆ به كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا له نه‌خۆشخانه‌ى شار بووه”

نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جێگری بەڕێوەبەری تەندروستيی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا بۆ نەخۆشییەکی دیکە داخڵ کراوە ، وتیشى: “تیمه ته‌ندروستیه‌كان به‌خاكى ده‌سپێرن”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى رایگه‌یاند: تووشبوویه‌كى تر‌ى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا كه ھاووڵاتییەکی تەمەن 75 ساڵە و دانیشووی چەمچەماڵە.
له‌وباره‌یه‌وه عەبدوڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە (SNN) ی راگەیاند: “ئەو کەسەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد لە نەخۆشخانەی شار بووە، خۆی بۆ نەخۆشییەکی دیکە داخڵ کراوە بەڵام پاش پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە”.
وتیشى: “بۆ مه‌راسیمى بهخاكسپاردنهكهى رادەستی کەسوکاری ناکرێتەوە، بەڵکو لە تیمێک بەڕیگەی زانیستییانە بە خاکی دەسپێرن”.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: “تووشبوویه‌کی تری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو دوای داخڵکردنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



