
مەرزی باشماخ له پێنجوێن | فۆتۆ: عەلی حەمە سەعید / SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاشكرایكرد: لە دوای تووشبوونی 51 كەس لە دانیشتووانی قەزای پێنجوێن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوایەكی بەپەلەم ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی كردووە كە مەرزی باشماخ بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دابخرێت تا ئەوكاتەی رووپێوییەكی گشتی بۆ كارمەندانی مەرزەكە دەكرێت.
زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە (SNN)ی راگەیاند: “بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەك هەوڵێكی بەپەلە بۆ رێگریكرن لە زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسهكە لە سنوورەكەدا، داوایەكی بەپەلەم ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی كردووە بە داخستنی مەرزی باشماخ بۆ ئهوهى بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دابخرێت تا ئەو كاتەی بتوانین رووپێویەكی تەواو بۆ كارمەندان و تووشبووانی كۆرۆنا بكەین لەناو مەرزەكەدا”.
وتیشى: “هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسهكە بەو خێراییە لە سنوورەكەماندا كارمەندانی تەندروستی مەرزی باشماخن كە رۆژانە بەركەوتنیان هەیە لەگەڵ شۆفێرە ئێرانییەكاندا، هەر ئەوەش وایكردووە ژمارەیەك لە تووشبووەكانی ئەمشەو كارمەندانی تەندوستی مەرزی باشماخن”.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئێستادا بڕیارمانداوە كە گەڕەكی ( كانی مینا) كە زۆرترین تووشبووانی كۆرۆنای لێیە كەرەنتینە بكەین، هاوكات بەهەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و دانیشتووانی سنوورەكە بڕیاری داخستنی چەند مزگەوتێكمانداوە تا ئەوكاتەی دۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێتەوە، لە هەمانكاتدا هەر سبەینێ كۆبوونەوەیەكی ژووری ئۆپراسیۆنەكان لە پێنجوێن ئەنجامدەدەین و هەر چی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت بڕیاری لەبارەوە دەدەین”.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش



