
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری قەزای پێنجوێن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن دەستیان بە رشتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس كرد، هاوكات پێنجوێنیش بۆ چەند زۆنێك دابەشدەكرێت.
لوقمان لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند بە مەبەستی دانانی سنورێك بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوچە و كۆڵان و شوێنە گشتیەكانی پێنجوێن و دانانی بەرنامە و پلانی پێویست لە ئێستادا تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گەیشتونەتە قەزاكەمان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە كۆبوونەوەدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ سەرۆكایەتی شارەوانی قەزای پێنجوێن بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمە تەندروستییەكان، دەستیانكردووە بە رشتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس لە گەڕەكی (كانی مینا) و چەند گەڕەك و شوێنێكی گشتی قەزای پێنجوێن ئەوەش بە مەبەستی رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.
ئەو بەرپرسەی تەندروستی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو: “بۆئەوەی بتوانین بە زووترین كات و بەشێوەیەكی زۆرباش دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەین بڕیارمانداوە كە قەزای پێنجوێن بۆ چەند زۆنێك دابەش بكەین و بە گوێرەی توانا، چاودێری رەوشی تەندروستی ئەو زۆنانە بكەین و هەر ئەمڕۆش لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەی بەرپرسانی تەندروستی هەڵەبجە چەند بڕیارێكی دیكەی پێویست لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی پێنجوێن دەردەكەین”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە کۆی 101 حاڵەتی کۆرۆنا کە دوێنێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکران، 51 حاڵەتیان لە پێنجوێنە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



