ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی عێراق راستی كێشانه‌وه‌ی هێماكه‌ی ئاشكرا ده‌كات

واسق محه‌مه‌د
حسین کەرکوکی-SNN Sport
واسق محه‌مه‌د ناوبژیوانی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی عێراق راستی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئاشكرا كرد كه باسیان له كێشانه‌وه‌ی هێماكه‌ی کرد.
محه‌مه‌د له لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقییەکان وتی ” ئه‌وه‌ی باس كراوه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌بوونی نیه‌تێك له لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق به كێشانه‌وه‌ی هێما نێودهوڵهتیهكهم دووره له راستی “.
ئه‌و ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تییه دووپاتی كرده‌وه كه ” تاقێكردنهوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ناوبژیوانان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌بێت ، واتا پاش 5 مانگی تر نه‌ك ئێستا”.
جێی باسه كه ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له رێدایه بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی ناوبژیوان واسق محه‌مه‌د له هێمای نێوده‌وڵه‌تی .
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15 hours لهمهوپێش



