ئیداره‌ى گه‌رمیان: بۆ ڕه‌چاوكردنى ژیانى خه‌ڵك یاداشتێك ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى باڵا ده‌كات

ئیدارەی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئیداره‌ى گه‌رمیان دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد كه تێیدا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى راگه‌یاندووه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه بۆ ڕه‌چاوكردنی بار و ژیان و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك یاداشتی خۆی نوسیوه‌ته‌وه و به‌رزیده‌كاته‌وه بۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌پێى راگه‌یاندراوێكى ئیداره‌ى گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2020 ژوورى ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ تاوتوێكردنى به‌یانی ژماره 38ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری ڕێککارهكانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی كۆبووه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی به‌یانی ژماره 38ی ساڵی 2020 ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ. واتا بۆ ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژ هاتوچۆكردن قه‌ده‌غه‌یه.
دووه‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان قایمقامیه‌ته‌كانی سنووره‌كه ڕاده‌سپێرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری عه‌لوه‌كان و بازرگانی و كشتوكاڵی و پێویستییه‌كانی هاووڵاتیان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر.
سێیه‌م: ژووری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی ڕه‌چاوكردنی بار و ژیان و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك یاداشتی خۆی نوسیوه‌ته‌وه و به‌رزیده‌كاته‌وه بۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
چواره‌م: له‌به‌ر بوونی مه‌ترسی جددی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه داواكارین ته‌واوی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌مان پابه‌ندی ڕینماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان بن و هاوكاری داموده‌زگا حكومییه‌كان بن له‌جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی به‌یانی ژماره 38 ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا.
ئه‌م بڕیاره‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان له كاتێكدایە له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تى تووشبوو به كۆرۆنا هه‌یه كاسبكاران و پێشهوەران داوایان كرد قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ نه‌كرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


