
وێنەی قوربانییەکە لەیەکێک لە شەقامەکان لەسەر قەڵغانێکی پۆلیس
SNN-
دوو پزیشکی سەربەخۆ لەسەر داوای خانەوادەکەی، توێکارییەکی نوێیان بۆ جەستەی ئەو هاوڵاتییە بەڕەگەز ئەفریقییە کرد کە پۆلیسێک پاش قۆڵبەستکردنی بە ئەژنۆکانی خنکاندی.
ئەو دوو پزیشکە دەڵێن فلۆید نەیناڵاندووە بەدەست هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەوە پێشتر و تەنیا فشاری ئەژنۆی پۆلیسەکە بۆتەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە رەشپێستە.
پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە فڵۆید نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و لەدڵیدا کێشە هەبووە، کە ئەوە هاندەر بووە بۆ ئەوەی ناوبراو گیانلەدەست بدات.
مایکل بادن کەیەکێکە لەپزیشکەکان، دەڵێت: “مانەوەی ئەو پۆلیسە بۆ چەند دەقیقەیەک لەسەر ئێسکی مل و پشتی قوربانییەکە وایکردووە هەناسەی لێ ببڕێت و بمرێت”.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە شاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری رادەگرن و کەلەپچەی دەکەن.
پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و قاچێکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


