لەبارەی کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران روونکردنەوە دەدرێت

SNN
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ کردنەوەی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ ئێران، هەواڵێکی میدیای ئێرانیشی لەوبارەیەوە رەتکردەوە.
عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەکان عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێران وەک رێکاری خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون و هیچ بڕیارێک بۆ کردنەوەیان نییە”.
ناوبراو هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فارسی رەتکردەوە کە بڵاویکردبووەوە، ئێران پلانی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئایینیەکانی هاووڵاتیانی ئێران بۆ عێراق، وتیشی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ ئێران و کوێت بە تەواوەتی بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و جوڵەی گەشتیار داخراوە، ئەم داخرانەش تا کاتێکی نادیار دەبێت.
حکومەتی عێراق بۆ رێگرییکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتەبەر کە لەوانەش وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنورییەکان بوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


