
لۆگۆى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN
سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا دەکات هاوسەنگی لەنێوان رێکارە تەندروستییەکانی پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و گوزەرانیان رابگیرێت و دەڵێت “قەدەغەی هاتووچۆ چارەسەر نیە”.
میران محەمەد، ئەندامی مه‌كته‌بى سیاسى یەکێتی به (SNN)ى راگه‌یاند: “سه‌رۆكایه‌تی یەکێتی په‌یوه‌ندی به قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییه‌وه كردووه و پێی راگەیاندون: پێویسته ھاوسه‌نگی بكرێت له نێوان رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و گوزه‌رانیان، چونكه به كرده‌وه ده‌ركه‌وتووه شێوازی توندی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتووچۆ و په‌كخستنی بازاڕ و كه‌سابه‌ت چاره‌سه‌رێكی گونجاو نییه، له‌جیاتی ئه‌وه ھه‌قه حكومه‌ت و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان رێنمایی توند بڵاوبكه‌نه‌وه و چاودێری ته‌ندروستی بكه‌ن، باشتره له بژارده‌ی قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ”.
وتیشى: “سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی داوای لە ده‌زگا ئه‌منییه‌كان کردووە، كه ھه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی ھاووڵاتیان كه به‌دوای كاسبی و گوزه‌رانی خۆیانه‌وه‌ن، نه‌رم بێت و ره‌چاوی باری ده‌روونی خه‌ڵك بكه‌ن، داواشى له حكومه‌تى هه‌رێم كردووه هه‌مان كار بكات”.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى له‌كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌و دووشه‌ممه به‌شێكى زۆر له كاسبكارانى ڕانیه و قه‌ڵادزێ و ده‌ربه‌ندیخان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، ئه‌مڕۆش كاسبكارانى سلێمانى گردبوونه‌وه و رایانگه‌یاند: به‌هۆى خراپى باریی دارایيان ئاماده‌نین پابه‌ند بن به‌و قه‌ده‌غه هاتووچۆ شه‌ش رۆژییه‌ى كه وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم به هۆكارى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا رایگه‌یاندووه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



