سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی پیرۆزباى 19 مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات

لۆگۆى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی
به‌بۆنه‌ى 19 مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباى خۆى ئاراسته‌ى ئه‌و حزبه كرد و رایگه‌یاند: له قۆناغی جیاواز و رۆژگاری سه‌ختی میلله‌ته‌كه‌ماندا، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، تایبه‌ت و مێژوویی و نیشتمانیی بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌قى په‌یامه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، ” له 19 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له جه‌نابتان و له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه، له به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ته‌واوی كادر و رێكخستنهكانتان ده‌كه‌ین”.
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئهوهشیانخستووهتهڕوو، “له قۆناغی جیاواز و رۆژگاری سه‌ختی میلله‌ته‌كه‌ماندا، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، تایبه‌ت و مێژوویی و نیشتمانیی بوون. هیوادارین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، كه له‌سه‌ر ده‌ستی رابەرمان سەرۆک مام جەلال و مامۆستا عه‌لی باپیر داڕێژران و په‌ره‌یانسه‌ند، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به گوڕ و تینی زیاتره‌وه، به‌ره‌وپێش ببرێن و قووڵتر ببنه‌وه. ئه‌مڕۆش زیاتر له جاران، دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌ممان، یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگی نێوانمانی كردوه به پێویستییه‌كی گرنگ و نه‌گۆڕ”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێمانوایه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی پاراستنی ماف و ئازادییه گشتییه‌كان و رێزگرتن له خه‌باتی مه‌ده‌نی، به كۆده‌نگیی كوردستانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و حزب و لایه‌نه‌كانی تر، ده‌توانین ببینه جێی هیوا له‌پێناو دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


