تورکیا، هەڵمەتی دەستگیرکردنی فەرماندە سەربازییەکان بەبیانوی پەیوەندیان لەگەڵ گولەن دەستپێکرد

وێنەیەکی شەوی کودەتاکەی-تورکیا
SNN
داواکاری گشتی ئەستەبوڵ، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 116 سەرباز و فەرماندەی تورکیا دەرکرد، کە پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، پەیوەندیان لەگەڵ فەتحوڵا گولەن هەبووە، کە لە ساڵی 2016دا هەوڵی کودەتایەکیان لە تورکیا دا.
ئاژانی ئەنادۆڵ رایگەیاند: کە 72 گومانلێکراو دەستگیرکراوە، کە گومانی پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەڵ فەتحوڵا گولەن و بەشداریکردنیان لە کودەتا شکسخواردووەکەی تەمووزی 2016.
لە کودەتاکەی 2016 وە، 77 هەزار هاووڵاتی لە تورکیا دەستگیرکراوە، کە گومانی بەشداریکردنیان هەبووە لە کودەتاکەدا زۆربەیان ئەو کەسانەن کە لە کەرتی ئەمنی و سەربازی ئەو وڵاتە کاریانکردووە، هەندێکیان دادگای کراون و سزای یاسایی خۆیان وەرگرتووە، بەڵام هەندێکی دیکەیان تا ئێستا دادگای دەکرێن و سزای کۆتایی نەدراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


