کازمی بڕیاریدا مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە تایبەتەکان کەمبکاتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN-
ئەمڕۆ سێشەممە 2 حوزەیران مستەفا کازمی، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە تایبەتەکانی دەرکرد لەگەڵ راگرتنی مووچەی خاوەن دوو مووچەکان و مووچەی وەهمی.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بریاریدا مووچەی پلە تایبەت و سێ سەرۆکایەتییەکە (کۆمار و پەرلەمان و حکومەت)و خاوەن مووچە باڵاکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.
مستەفا کازمی راشیگەیاند “کە ئەو کەمکردنەوەیە خاوەن مووچە کەمەکان و خانەنشینان و ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە داهاتێکی سنوورداریان هەیە”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوێتی “رێگە نادەین قەیرانی ئابووری بەرۆکی فەرمانبەرە ئاساییەکان بگرێت و خانەنشینان و توێژی چاودێری کۆمەڵایەتیش لەو بڕیارە بەدەر دەبن”.
ئەوەشی نووسیوە “بڕیارەکە کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و خاوەن پلە تایبەت و باڵاکان و دوو مووچە و سێ مووچەکانیش دەگرێتەوە و پێکەوە ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



