ترەمپ: گەر دۆخی شارەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵ نەکرێت سوپا بڵاوە پێدەکەم

photo/AP
SNN
له لێدوانێكدا، دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: هه‌موو توانای حكومه‌تی ئیتیحادی جا سه‌ربازی بێت یان مه‌ده‌نی ده‌خه‌مه كار بۆ رێگرتن له توندوتیژییه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان نه‌یانتوانی كۆنترۆڵی خۆپیشاندانه‌كان بكات و رێگری له توندوتیژی بكه‌ن، به بڕیارێك هێزی سه‌ربازی و سوپا له شاره‌كاندا بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ندێك ویلایه‌ت نه‌یانتوانیوه، ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و ئارامی بكه‌ن، ئیدی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه نه‌كرێت و توندوتیژییه‌كان به‌رده‌وامبن، له شاره‌كاندا بڵاوه به سوپا ده‌كات، هه‌زاران پۆلیس و هێزی ئه‌منی له واشنتن و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوه‌یان پێكراوه و دوێنێش وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری كۆشكی سپی كرد له پێناو پاراستنی و رێگرتن له گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران به سنووری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌روه‌ها شه‌وانیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و كرده‌وانه‌ی به تیرۆری ناوخۆیی وه‌سفكرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نجامده‌رانی خۆپیشاندانه‌كان كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، خێزانی جۆرج فلۆید، ئه‌و هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌ی له ژێر ئه‌ژنۆی پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكا گیانی له‌ده‌ستدا، رایگه‌یاند، راپۆرتی پزیشكیان له باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی فلۆید وه‌رگرتووه‌ته‌وه و به روونی ده‌ركه‌وتووه، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی خنكانی بووه به هۆی درووستبوونی فشار له‌سه‌ر پشتی.
راپۆرته‌كه دوو پزیشكی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌یان كردووه و هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆیدیان روونكردووه‌ته‌وه و ده‌ریانخستووه، كه فشاری ئه‌ژنۆی پۆلیسه‌كه له‌سه‌ر پشتی فلۆید رێگه‌ی نه‌داوه خوێن بگاته مێشكی و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به هۆی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه ره‌شپێسته له لایه‌ن پۆلیسه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، كه پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ژنۆی ناوه‌ته سه‌ر ملی هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌كه و له ژێر ئه‌ژنۆیدا گیانله‌ده‌ستده‌دات، له چه‌ندین گه‌وره شار و ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا خۆپیشاندان دژی مامه‌ڵه‌ی پۆلیس و جیاكاری ره‌گه‌زی دژی ره‌شپێسته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



