وەزارەتی پەروەردە پلان بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ دادەنێت

0
1673

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی کوالێتی خوێندن، پلان دادەنرێت ئەو بابەتانەی بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە خوێندگا و پەیمانگاکاندا نەخوێندراون، لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا قەرەبوویان دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ 3ی حوزەیران بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاندووە: “لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2020) قەرەبووی قوتابیان و خوێندکارانی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگاکان دەکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارەکان رادەسپیڕدرێن بە سوودوەرگرتن لە دید و پێشنیاری سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و پسپۆڕانی بواری پەروەردە پلان و میکانیزمی گونجاویان هەبێت کە لەگەڵ پلانی خوێندنی ساڵی 2021-2020 بگونجێت.

بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە پێشتر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵی خوێندکارانی تەواوی قۆناغەکانی خوێندن هێنا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this