توێژینەوەیەک: لە داهاتوودا سێ ملیار کەس لە کەشوهەوایەکی تەواو گەرمدا دەژین

SNN
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2070 کەشوهەوای ئەو ناوچانەی کە سێ ملیار کەسی لێ نیشتەجێبوون، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە کە ژیانکردن تیایاندا ئەستەم دەبێت.
توێژینەوەکە کە لەلایەن ناوەندی ئەکادمی نیشتیمانی زانستی ئەمریکا (PNAS) ەوە ئەنجام دراوە، ئاماژە بەوەدەکات، پێشبینی دەکرێت لە 50 ساڵی داهاتوودا پلەکانی گەرما بگاتە ئاستێکی “تاقەت پڕوکێن”، بەجۆرێک کە شەش هەزار ساڵە نەگەیشتووەتە ئەو پلەیە.
توێژەرانی ئەمریکی رایانگەیاندووە، بە تێکڕایی پلەکانی گەرما لە جیهاندا سێ پلە بەرزدەبنەوە، بەوەش پلەی گەرمی لەو ناوچانەی کە بەشێکی زۆری دانیشتووانی زەوی لێی نیشتەجێبوون دەگاتە 29 پلەی سەدی.
ئەمە لەکاتێکدایە ئێستا زۆرینەی دانیشتوانی زەوی لە کەشێکدا دەژین کە تێکڕا پلەکانی گەرما لە نێوان 20 بۆ 25 پلەدا دەبێت، بەشێکی کەمتریش لەو ناوچانە دەژین کە پلەی گەرما لەنێوان 11 بۆ 15 پلەدایە.
توێژەران هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ دیاردەی گەرمبوونی زەوی دەگەڕێنێتەوە، کە گازە ژەهرینەکانی بەرگەهەوای زەوی دروستیان کردووە، داواشدەکەن لەپێناو داهاتووی مرۆڤایەتیدا بڵاوکردنەوەی ئەو گازانە لە هەوادا کەمبکەنەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 mins لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
55 mins لهمهوپێش -
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 mins لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
55 mins لهمهوپێش -
1 hour لهمهوپێش



