چانسی سەرکەوتنی رکابەرەکەی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا زیاتربووە

SNN
بەگوێرەی راپرسییەک کە کۆمپانیایەکی بەریتانی ئەنجامیداوە، بەهۆی مامەڵەی ترەمپ بەرامبەر بە پشێوییەکانی ئەمریکا، جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان چانسی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵی وڵاتەکەدا زیاتربووە.
ماڵپەڕی (هیڵ)ی نزیک لە کۆنگرێسی ئەمریکا ئەنجامی ئەو راپرسیەی بڵاوکردووەتەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای راوێژکاری (یوگۆڤ)ەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان چوار پلە لەسەروو ترەمپەوەیە.
بە گوێرەی راپرسیەکە 49%ی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە وەڵامی ترەمپ بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەم هەفتەیەی هاووڵاتیانی ئەمریکی دژ بە جیاکاری رەگەزی لە وڵاتەکەدا، کە بەهۆی کوژرانی پیاوێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێستەوە سەریهەڵداوە.
لە بەرامبەریشدا 32%ی دەنگدەرانی راپرسییەکە وتوویانە لە وەڵام و مامەڵەی ترەمپ رازین.
هەر لەو راپرسیەدا 42%ی دەنگدەران دەنگیان بەو بژاردەیە داوە کە دەڵێت: “زانیاری پێویستمان لەبارەی بیروبۆچوونی بایدنەوە نیە تا پشتگیری خۆمانی بۆ دەرببڕین”.
ئەمە لەکاتێکدایە خۆپیشاندانەکان دەیان شاری ئەمریکایان گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لە چەندین شار پشێوی و تاڵانکاری دروستبووە، دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاندووە: ههموو توانای حكومهتی فیدراڵی بە توانای سەربازیشیەوە دەخاتەگەڕ بۆ رێگریکردن لە توندوتیژییەکان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



