
SNN-
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم سكاڵای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکات بەتۆمەتی نەگێڕانەوەی قەرزەکانی سەری بۆ خەزێنەی حکومەت و نەدانی مافی خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی چاڤیلاند.
سەرچاوەیەک لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم هەواڵەکەی بۆ SNN پشتڕاستکردەوە و وتی: “سکاڵایان هەیە و لەداهاتوودا وردەکاریی سکاڵاکە دەخەنەڕوو”.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە هاوکات بازرگانیشە، تۆمەتبارە بە نەدانەوەی قەرزەكانی کە پێشتر حكومەت پێیداوە، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە.
هاوکات لەساڵی 2009ەوە کۆمپانیایەکی پشکداری پێکهێناوە و پارەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی وەک خاوەن پشک کەوتۆتە لا تائێستا نەیگەڕاندۆتەوە بۆیان.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



