ئیدارەی راپەڕین چەند بڕیارێکی تایبەت بەڕێککارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا دەرکرد

فۆتۆ: محەمەد مستەفا بینای ئیدارەی راپەڕین
محەمەد مستەفا SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە 3 ی حوزەیرانی 2020 ، لەپێناو بەردەوامبوونی کاری رۆژانەی هاوڵاتیان و پاراستنی دانیشتوانی ئیدارەی راپەڕین لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی راپەڕین چەند بڕیارێکی دەرکرد .
عومەر حاجی وتەبێژی ئیدارەی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی راپەڕین بڕیاردراوە کۆمەڵێک ئاسانکاری بۆ کاری رۆژانەی هاوڵاتیان و کاسبکاران و کردنەوەی شوێنە گشتییەکان و بازاڕەکان بکرێت، بەڵام بە کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی ئیدارەکە .
وتیشی: “بەگوێرەی بڕیارەکان سەرجەم کۆمەڵگە پزیشکیی و نۆرینگە تەندروستییەکان پابەند دەکرێن بە دابینکردن و بەستنی دەمامک و دەسکێش بۆ ئەو نەخۆشانەی سەردانیان دەکەن، هاوکات سەرجەم مارکێت و مۆڵەکان پابەند دەکرێن بە دابینکردنی دەمامک و دەسکێش بۆ کڕیارەکانیان .”
باسی لەوەشکرد: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان، دەبێت سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان، فەرمانبەرانیان پابەند بکەن بەبەستنی دەمامک و لەدەستکردنی دەسکێش و گرتنەبەری رێککاری خۆپارێزی .
عومەر حاجی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: رێککاری توند دەگیرێتەبەر بۆ رێگری له هاتنە ناوەوەی خەڵک لە ئێران و پارێزگا و ئیدارەکانی تر و بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون رێککاری توند بگرنە بەر .
وتەبێژی ئیدارەی راپەڕین داواکاریش بوو لە هاوڵاتیان کە لەپێناو سەلامەتیی خۆیان و ماڵ و منداڵیان هاوکار و پشتیوانی دام و دەزگا تەندروستی و ئەمنییەکانی ئیدارەی راپەڕین بن .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



