
لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان
كهمێك لهمهوبهر ئهنجومهنى وهزیرانى حكومهتى ههرێم چهند بڕیارێكى دهركرد و رایگهیاند: بڕیارماندا به لێخۆشبوون له كرێی كرێچی موڵكەكانی حكومەتی هەرێم بۆ مەبەستی بازرگانی یان پیشەسازی یان كشتوكاڵی یان هەر مەبەستێكی دیكه، ئاشكراشیكرد: كرێى كارهباى موڵكه حكومییهكان دهداشكێنن.
له بهیاننامهیهكدا كه ئهمڕۆ چوارشهممه بڵاوكراوهتهوه ئهنجومهنى وهزیرانى حكومهتى ههرێم رایگهیاند: “به پشتبەستن بە ئەحكامـی ماددەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمـی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992 هەمواركراو، لە پێناوی سوککردنی بار و گوزەرانی ئەوانەی بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا زیانمەند بوون، و لەبەر رۆشـــــنایی كۆنووسـی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (27) لە 5ى ئایارى 2020، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا به:
1. لێخۆشبوون لە كرێی كرێچی موڵكەكانی حكومەتی هەرێم بۆ مەبەستی بازرگانی یان پیشەسازی یان كشتوكاڵی یان هەر مەبەستێكی دیكه، بۆ ئەو ماوەیەی کە نەیتوانیووە بە شێوەی ئاسایی بەكاری بهێنێت بەهۆی داخستن بەپێـی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا یان قەدەغەی هاتووچۆ.
2. بەخشینی هاووڵاتییان لە دواكەوتنی پێبژاردن كە كەوتووەتە ئەستۆیان لە ئەنجامی پابەندنەبوونی یاساییان بەرامبەر بە دامەزراوە فەرمییەکانی حكومەتی هەرێم، ئەگەر وادەی پابەندبوونەكەیان كەوتبێتە ئەو ماوەیەی كە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تێدا دراوە، وەک ڕێکاریی خۆپارێزیی.
3. دواخستنی وەرگرتنەوەی بڕی گوژمەی سەر هاووڵاتییان بۆ بەرژەوەندیی دامەزراوە حكومی و شارەوانییەكان له ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ بە بێ ئەژماركردنی هیچ سوود و پێبژاردنێكی دواكەوتن بۆ یٔەو ماوەیە.
4. لەسەر وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی پێویستە رێكاری یاسایی پێویست بگرێتە بەر بەرامبەر بە كرێچی موڵكەكانی ئەوقاف لەژێر رۆشنایی بڕگەكانی یٔەم بڕیارەدا.
5. بڕی (15٪) لە سەدا پازدە دادەشكێندرێت لەو بڕە پارەیەی كە کرێچی دەیدات لە كرێی ئاو و كارەبا كە دەكەوێتە ئەستۆی قەرزدار پێش دەرچوونی یٔەم بڕیارە، یٔەم داشكاندنە بەردەوام دەبێت تاكو 15/6/2020.
6. پێویستە لەسەر فەرمانگەكانی باج ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ و ماوەكانی داخستنی شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و پیشە تایبەتەكان و هەروەها چالاكییەكانی دیكه كە دەكەونە ژێر باری باجی داهات، هەژمار نەكەن وەك ماوەی چالاكی بۆ بەدەستهێنانی داهات كە دەكەونە ژێرباری وەرگرتنی باج بە هەموو جۆرەكانییەوە.
7.داشکاندنى ڕێژەی 15% لە سەدا پازدە لەو پێشینانەى حکومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک (پێشینەى خانووبەرە و پێشینەى هاوسەرگیـریی و قەرزى بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) بە مەرجێک هاووڵاتییان ئامادە بن تا ڕۆژى 15ى تەموزی 2020 تەواوى بڕى پێشینەکان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە، و ئەم بڕگەیە قەرزە بازرگانییەکان ناگرێتەوە کە بە کۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەک ئاسانکاریی بانکی لەلایەن بانکە بازرگانییەکانەوە
8. وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان یٔەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن.
هاوكات ههر ئهمڕۆ ئهنجومهنى وهزیرانى حكومهتى ههرێم له راگهیهنراوێكى تردا ناوهڕۆكى كۆبوونهوهى ئهمڕۆ چوارشهممهى بڵاوكردهوه كه تێیدا هاتووه، “سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمەریکا کە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار دەبێت. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری هەرێم بێت لەم دایەلۆگەدا”.
له راگهیهنراوهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو: “جێگری سەرۆک وەزیران ڕاپۆرتێکی دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا کە گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی نوێی عێراق بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی تایبەت بە نەوت و دارایی لە سەر بنەمای دەستوور، ئینجا راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خرایەڕوو، کە تا ئێستا هەنگاوی باشی بڕیوە و ڕێکار و میکانیزمی پێویست و پەیڕەوی جێبەجێکردنی دەرچووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


