
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئەگەر هاووڵاتیان و شوێنکارەکان پێش 15ی ئەم مانگە قەرزی کارەبا بدەن، ئەوا لە 15%ی قەرزەکانیان خۆشدەبن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بە کۆبوونەوەی دوێنێی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کردووە، کە تیایدا بڕیاردراوە گشت هاوبه‌شانى كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتو‌كاڵى) تا رۆژى 15ی حوزەیرانی 2020 قه‌رزى كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “گشت هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و له به‌روارى 6/6/2020 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فهرمانگهكانى كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



