وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌واڵى “كۆچى دوایی” وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌دات

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هه‌واڵى كۆچى دوایی وه‌زیرى پێشمه‌رگه دووره له راستییه‌وه، وتیشى: “ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا ده‌نگۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم كۆچى دوایی كردووه، ئه‌و هه‌واڵه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێك له كه‌سانى سه‌ربازى وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه میران به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به (SNN)ى راگه‌یاند: “سه‌رجه‌م ئەو هەواڵانهى لەبارەی بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە بڵاوکراونه‌ته‌وه كه گوایه به نه‌خۆشى كۆچى دوایی كردووه هەڵبەستراون دوورە لە راستییەوە”.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش



