
سەنتەری کۆرۆنا
SNN-سیروان حەسەن
نەخۆشحانەی فریاکەوتنی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەکە دەکات، ئەگەر نیشانەی سووکی کۆرۆنایان هەیە لە ماڵەکانیاندا خۆیان کەرەنتین بکەن.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لە راگەیەندراوێکدا وتوویەتی: “داوا لەو هاووڵاتیانە دەکەین کە نیشانەی سووکی کۆرۆنایان هەیە بێن پشکنین بکەن بۆ دڵنیایی بوونەوە لە هەبوونی نەخۆشیەکە لە جەستەیاندا، بەڵام دواتر لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین بکەن”.
ئاماژەشی بەوەداوە، ڕۆژانە کاتژمێر 8 بۆ 12ی نیوەڕۆ بەشی تاقیگەیی نەخۆشخانەی کۆرۆنا ئامادەی پێشوازیە بۆ پشکنینی ئەو نەخۆشییە، دەشڵێت: “ئەگەر زۆر زۆر پێویست نەبێت سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار مەکەن”.
لەسنوری گەرمیان تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەشێک لە نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی چیتر توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستییەوە تا بتوانرێت پەتاکە کۆنتڕۆڵبکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


