
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێنمایی هەمووان دەکات لە شوێنی گشتیدا دەمامک بەکاربهێنن تا رێگە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرێت.
ئەو رێکخراوە رایگەیاندووە: بەڵگەی نوێیان دەستکەوتوە کە گرنگی پۆشینی دەمامک لە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەردەخات، لەکاتێکدا پێشتر رێکخراوەکە رایگەیاندبوو “پێویست ناکات کەسی تەندروست دەمامک بپۆشێت، بە مەرجێک ئەگەر چاودێری کەسانی تووشبوو بە کۆرۆنا نەکات”.
تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە: “بەتەنها دەمامک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتپارێزێت و پێویستە رێکارە تەندروستییەکانی دیکە بە باشی جێبەجێ بکرێن”.
بەرپرسانی تەندروستی لە زۆرێک لە وڵاتان رێنمایی دەدەنە هاووڵاتیانیان کە دەمامک بپۆشن، لە بەشێک لە وڵاتانی دیکەش پۆشینی دەمامک بۆتە بڕیارێک کە دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنیدا سزا دەدرێن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



