
هادی عامری
SNN-
سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەپەرلەمانی عێراق پێشکەشکرد، دەنگۆی ئەوەش هەیە لەداهاتوودا ببێتە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
بەپێی نوسراوێک کە لە 1ی ئەم مانگە دەرچووە، عامری داواکارییەکەی پێشکەشکردووە کە هاوکات بەرپرسی رێکخراوی بەدر-یشە، دەوترێت عەبدولکەریم ئەنساریی جێگری لە رێکخراوەکە دیاریکراوە بۆ شوێنی خۆی لە پەرلەمانی عێراق.
هاوپەیمانێتییەکەی هادی عامری لەهەڵبژاردنەکەی ساڵی 2018دا دووەم بوو لەگەڵ هاوپەیمانیی سائیرون کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات هەماهەنگی هەیە.
هیشام هاشمی شارەزای بواری ئەمنی رایگەیاندووە “دەنگۆ هەیە لەداهاتوودا عامری ببێتە بەرپرسی دەستەی حەشدی شەعبی لەشوێنی فالح فەیاز”.
بەگوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکان، ئەم گۆڕانکارییانە دوای سەردانێکی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس هاتووە کە هاتۆتە عێراق.
دوای ئەم دەنگۆیانە ئەحمەد ئەلئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح رەتیکردەوە هیچ هەوڵێک هەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلیەن عامرییەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



