
تووشبووانی كۆرۆنا لە پێنجوێنەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی
SNNعەلی حەمە سەعید
بەهۆی زۆریی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO داوای لە پارێزگاری سلێمانی كرووە قەزای پێنجوێن بە ناوچەی گەرمی كۆرۆنا ئەژمار بكات و دانیشتوانەكەشی كەرەنتینە بكرێن، قایمقامی قەزاكەش ئەم داواكارییەی WHO ڕەتدەكاتەوە.
زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەو داواكارییەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیمان ڕەتكرووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ڕەتكردنەوەی ئەو داواكارییە ئەوەیە ناوچەكە جیاوازە لە ناوچەكانی دیكە و ژمارەیەكی زۆری دانیشتوانەكەی بە كاری كشتوكاڵییەوە سەرقاڵن، لەئێستادا وەرزی پێگەیشتنی بەروبوومی جوتیارانە و ناتوانین رێگە لە جوتیاران بگرین نەڕۆنە سەر كێڵگەكانیان، هاوكات پێشتریش دوو مانگ خەڵكمان لە ماڵەكان كەرەنتینە كرد، بەڵام پاشان هاوڵاتیان هاتنە دەرەوە ڕەوشەكە خراپتر بوو باشتر نەبوو، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان بۆخۆیان لە خەمی تەندروستییاندا بن فێری تاكپارێزی ببن.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕێدەكەین ئەمشەو لەلایەن وەزارەتی تەندوستییەوە ژمارەیەكی دیكەی توشبووانی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن ڕابگەیەنرێت كە پێشتر پشكنینیان بۆ كراوە و ژمارەیان نزیكەی 300 پشكنین دەبێت کە لە ئێستاشدا نزیكەی 65 كەس بە هەڵگری ڤایرۆسكە تۆماركراون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



