هامیڵتۆن : ساڵی 2020 ره‌نگه گرنگترین ساڵ بێت له ژیانماندا

لویس هامیڵتۆن
SNN Sport
پاڵه‌وانی جیهان له فۆرمولا1 و شوفێری تیمی مارسیدس لویس هامیلتۆن، ئه‌م گرته ڤیدیۆییه له ئه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه کە به‌شێكه له راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنی له كاتێک کە منداڵ بووە له‌سه‌ری ئاماده‌ی كراوەو تیایدا ئه‌و جیاكاراییه ده‌رده‌كه‌وێت كه رووبه‌ڕووی ده‌بووه به هۆی ئه‌وه‌ی ره‌ش پێسته ، هامیڵتۆن نووسیبووی “من هه‌موو رۆژێك ده‌خوێنمه‌وه له هه‌وڵێكدا بۆ مانه‌وه له سه‌ر به ئاگابوون له‌وه‌ی رووده‌دات له تێكۆشانمان له دژی ره‌گه‌ز په‌رەستی ،ئه‌مه‌ش زۆرێك له یاده‌ورییه ناخۆشه‌كانی بۆ گه‌ڕاندمه‌وه له منداڵیمدا ،زۆر قسه‌م له سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تیم نه‌كردووه ، چونكه فێر بووم له ناخمدا بیهێڵمه‌وه و بێ توانایم ده‌رنه‌خه‌م وبه خۆشه‌ویستی رووبه‌ڕووی دوژمنه‌كانم ببمه‌وه له گۆڕه‌پان و لێیان ببەمهوه ، به‌ڵام كاتێک له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پان بووم رووبه‌ڕووی هێرشكردن و لێدان بوومه‌وه و ته‌نها رێگا كه توانیمان به هۆیه‌وه خۆم بپارێزم له رێگەی فێربوونی كاراتی بوو “.
وتیشی” سوپاس بۆ خوا كه باوكم هه‌بوو ئه‌ویش كه‌سایەتییەكی ره‌ش پێستی به‌هێزه و ده‌توانم لێی بڕوانم و پاڵپشتم ده‌بێت به ده‌ر له هه مووشتێك ، هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌مان نیه ، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بین كه وه‌كو ئه‌و پاڵه‌وانه‌یان نیه بۆ ئەوه‌ی پشتی پێ ببه‌ستن و بیان پارێزن ، ده‌بێت یه‌ك بگرین “.
لە کۆتایدا دەڵێت” وابزانم ساڵی 2020 ره‌نگه گرنگترین ساڵ بێت له ژیانماندا كه ده‌توانین له كۆتاییدا چه‌وسانه‌وه‌ی سیستمی و ۆمهڵایهتی كه‌مینه‌كان بگۆڕین ، ته‌نها ده‌مانه‌وێت بژین و هه‌مان ده‌رفه‌تمان بۆ فه‌راهه‌م بێت له خوێندن و له ژیاندا و نابێت سڵ بكه‌ین له رۆیشتن له ناو شه‌قام یان چوون بۆ قوتابخانەو یه‌كسانی كارێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ داهاتوومان و ناتوانین رابوەستین له ئه‌نجامدانی ئه‌م جه‌نگه “.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



