له كه‌ركوك گه‌نجێك له‌كاتى گۆڕینه‌وه‌ى ئه‌ڵقه‌ى ده‌ستگیرانیدا له‌لایه‌ن باوكییه‌وه كوژرا

كوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory
SNN – عیماد جەباری
لە باشووری کەرکوک گەنجێک لەنێو ئاهەنگی گۆڕینەوەی ئه‌ڵقه‌ى هاوسەرگیریدا لەلایەن باوکییه‌وه بەهەڵە کوژرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له پۆلیسى كه‌ركوك ده‌ستى كه‌وتوون، “لە گەڕەکی سەلام-ی قەزای حەویجە گەنجێک لە ئاهەنگی گۆڕینەوەی ئه‌ڵقه‌ى هاوسەرگیرییهكهیدا بەهەڵە لەلایەن باوکیه‌وه کوژرا”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “گەنجەکە ناوی (سەلام خزر)ه تەمەنى 17 ساڵە، ئێوارەى ئەمڕۆ کاتێک سەرقاڵی ئاهەنگی گۆڕینەوەی ئەڵقەی هاوسەرگیری بووە لەگەڵ دەستگیرانەکەی فیشەکێک بەر سینگی کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.
هاوكات (SNN) له‌باره‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌وه ئه‌وه‌شى زانیووه، “فیشەکەکە لەئەنجامی تەقەی خۆشی باوکی بەریکەوتووە، لەدوای رووداوەکەش باوکی کوژراوەکە بەناوی (خزر جاسم ) كه تەمەنى 66 ساڵه لەلایەن پۆلیسی قەزاکەوە دەستبەسەرکراوە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



