به‌وێنه: له شارى سلێمانى مه‌راسیمێك بۆ سه‌رۆكى کۆچکردووی كۆمه‌ڵه‌ى رۆژ بۆ كه‌سانى خاوەنپێداویستی تایبەت به‌ڕێوه‌چوو

مه‌راسیمێك بۆ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژ
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دواى مردنى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژو یانه‌ى وه‌رزشی رۆژ، وه‌ك وه‌فایه‌ك ده‌سته‌ى گشتى كۆمه‌ڵه‌كه مه‌راسیمێكى ماته‌مینییان بۆ سه‌رۆكه كۆچكردووهكهیان رێكخست.
نورى شێخ ره‌زا سه‌رۆكى كۆچكردووى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژ بۆ كه‌سانى كه‌م ئه‌ندام و یانه‌ى وه‌رزشی رۆژ بۆ كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت به‌هۆى نه‌خۆشی و وه‌ستانى هه‌ردوو گورچیله‌یه‌وه كۆچی دوایی كرد.
له باره‌گاى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژ و به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى گشتى كۆمه‌ڵه‌كه و دواى داگیرساندنى 66مۆم مه‌راسیمێكى ماته‌مینیان له شوێنى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان رێكخست.
ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژ و نوێنه‌رى خاوەنپێداویستی تایبەت باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مردنى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كاریگه‌رى زۆری له‌سه‌ر دروست كردن، به‌ڵام نایشارنه‌وه كه له‌سه‌ر رێباز و به‌رنامه‌كه‌ى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه نازناوى باوكى رۆحی كه‌م ئه‌ندامانیان وه‌رگرتووه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیش.
سه‌رۆكه كۆچكردووه‌كه‌ى یانه‌ى وه‌رزشی رۆژ وه‌ك یاریزان چه‌ندین ئه‌نجامى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق به ده‌ستهێناوه و دامه‌زرێنه‌رى ده‌سته‌ى كۆمكارى كه‌م ئه‌ندامانى عێراق بووه له ساڵى 2005، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى كه چاوى به راوێژكارى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا بارك ئۆباما بۆ كاروبارى كه‌سانى كه‌م ئه‌ندامان كه‌وتووه.
به‌هۆى وه‌ستانى هه‌ردوو گورچیله‌یه‌وه رۆژى 6-6-2020 كۆچی دوایی كرد.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


