دوو زاوا له كه‌ركوك له‌كاتى ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا ده‌ستگیر ده‌كرێن

زاوایه‌ك له رۆژى ئاهه‌نگه‌كه‌یدا | فۆتۆ: SALLY PINERA
SNN – عیماد جەباری
لە کەرکوک بەهۆی پێشێلکردنی بڕیارەکانی شانەی قەیرانه‌كان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوو زاوا بۆ ماوەیەک دەستگیرکران.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له پۆلیسى كه‌ركوك ده‌ستى كه‌وتوون، “دره‌نگانێكى دوێنێ شه‌و یه‌كشه‌ممه لەهەردوو گەڕەکی دۆمیز و ئیسراومەفقودین دوو ئاهەنگ رێکخراون، به‌پێچه‌وانه‌ى رێنمایی و بڕیارەکانی شانەی قەیرانه‌كان، به‌هۆیانه‌وه هاووڵاتییان كۆبوونه‌ته‌وه و مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا دروستبووه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “لەلایەن پۆلیسەوە هەردوو زاواکە بۆ ماوەیەک دەستگیرکراون، دواتر بەڵێننامە لە هەردووکیان وەرگیراوه، پاشان ئازادکراون”.
بەبڕیاری شانەی قەیرانەکانی کەرکوک هەموو جۆرە بۆنەیەکی ئاهەنگگێڕان و گردبوونەوە و قەرەباڵغی قەدەغەیە، لەماوەی رابردووش‌دا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە کەژاوە بۆ ژمارەیەک زاوا لە شارەکە رێکخرا، بۆ ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگ نه‌گێڕن، دووربن له كۆبوونه‌وه و نه‌بنه مه‌ترسى و هۆكارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



