
SNN-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر خێراکردنی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە و دەڵێت، هاوپەیمانان چاوەڕوانی ئەنجامدانی ئەم هەنگاوەن.
نیگەرانی لە خاوی پرۆسەکە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وەکو پێویست بەڕێوەناچێت. سەرۆکی هەرێم بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەوان لەم دۆخە ڕازی نین و پێی وایە دواکەوتنی ئەم پرۆسەیە زیانی بە ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتی گەیاندووە.
چاوەڕوانیی هاوپەیمانان
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی هاوپەیمانان بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و چاوەڕوانی ئەوەن بە زووترین کات هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە و ببن بە هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو.
پەیوەندی لەگەڵ بەغداد و کابینەی نوێ
سەبارەت بە دۆخی عێراق، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کابینەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دووپاتکردەوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق پابەندی دەستوور بێت بەرامبەر بە ماف و شایستەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
1 hour لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
2 hours لهمهوپێش -
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
1 hour لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
2 hours لهمهوپێش



