
بەهای نەوت
SNN-
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی دیكه به‌رزبووه‌وە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ له هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا ئێران رایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی 30 كه‌شتی نه‌وت، گه‌رووی هورمزیان تێپه‌ڕاندوه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 60 سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 0.57% ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆوه و گه‌یشته 106.32 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای ڕۆژئاوای ته‌كساس 54 سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 0.53%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆوه و گه‌یشته 101.71 دۆلار.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌رپرسانی ئێرانی دوێنێ پێنجشه‌ممه ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرتووه له كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات و پاشان گواستویانه‌ته‌وه بۆ ناو ئاوه‌كانی ئێران، هاوكات كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شی جین پینگ هاوتا چینییه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێویستی كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز به‌ڕوی كه‌شتیوانیدا كۆكن.
هاوکات لای خۆیه‌وه، یانگ ئان، شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای هایتۆنگ فیوچه‌رز رایگه‌یاند، فاكته‌ری سه‌ره‌كی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت هێشتا كه‌می دابینكردنی نه‌وته.
دەشڵێت، “ئه‌و كه‌شتیانه‌ی به گه‌روه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن هه‌ندێك نیگه‌رانی بازاڕیان هێوركردوهتهوه، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وته به‌هێزه‌ی كه به‌هۆی كه‌میی دابینكردنهوه دروستبوه.”
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
9 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
9 hours لهمهوپێش



