
SNN-
لەگەڵ یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە سەرەتای هەفتەدا، نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی وزە بەم شێوەیە تۆمارکرا:
نەوتی خاوی برێنت
نرخی یەک بەرمیل بۆ 111 دۆلار و 10 سەنت بەرزبووەوە.
نەوتی خاوی تەکساس (WTI)
نرخی یەک بەرمیل گەیشتە 103 دۆلار و 8 سەنت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان
ئەم بازدانە گەورەیەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە ئاسۆکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نادیاری ماوەتەوە.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمز و ئاڵوگۆڕکردنی هەڕەشەی توند لە نێوان هەردوولادا، کە بووەتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لە جیهاندا.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
16 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
19 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
16 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
19 hours لهمهوپێش


