
SNN-
تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای کرد، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) زنجیرەیەک پلانی سەربازی و لیستی ئەو ئامانجانەی ناو ئێرانی ئامادە کردووە کە لە ئەگەری دەرچوونی فەرمانی نوێ لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، هێرشیان بکرێتەسەر.
ئامانجە دیاریکراوەکان
پنتاگۆن دامەزراوەکانی وزە و ژێرخانی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک ئامانجی سەرەکی و چاوەڕوانکراو لە هەر هێرشێکی ئەگەردا دەستنیشان کردووە.
کۆبوونەوەیەکی باڵا و نھێنی
دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ چین، دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لە یانەی گۆڵفەکەی خۆی لە ویلایەتی ڤێرجینیا ئەنجامداوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک، جۆن ڕاتکلیف بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی (CIA)، و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەت بەشداربوون و تێیدا باسیان لە دۆسیەی تاران کردووە.
نیگەرانییەکانی ترەمپ
هەرچەندە وردەکاری تەواوی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوە کردووە کە ترەمپ بێزاری توندی خۆی لە بەردەوامی گەمارۆدانی گەرووی هورمز دەربڕیوە، کە بووەتە هۆی تێکچوونی بازاڕ و بەرزبوونەوەی پێوانەیی نرخی نەوت لە جیهاندا.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
14 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
14 hours لهمهوپێش


