
هەورە بروسکە لە هەولێر
SNN-
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی نمە باران و تاوە باران ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە
ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. لە کاتەکانی بەیانی تا ئێوارە نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆشەوە کاریگەرییەکەی بە شێوەی نمە بارانی پچڕپچڕ درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان. لە ناوچەکانی باشووری هەرێمیش ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە.
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 – 20 کم/ک) و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک. مەودای بینین (7 – 9 کم) دەبێت و لە ناوچەکانی تۆز و خۆڵدا کەم دەبێتەوە بۆ (5 – 7 کم).
کەشی پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە
ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. سەرەتا نمە باران لە ناوچە سنوورییەکان دەستپێدەکات و هەندێک کات دەبێتە تاوە باران و هەورەتریشقە. لە دوای نیوەڕۆدا شەپۆلەکە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەولێریش دەگرێتەوە، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا دۆخەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت بە خێرایی (5 – 15 کم/ک)، لە کاتەکانی نیوەڕۆ تا ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی 35 کم/ک. مەودای بینین لە کاتی بارانباریندا کەم دەبێتەوە بۆ (5 – 7 کم).
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
8 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
12 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
8 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
12 hours لهمهوپێش


