
هەڵەبجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان، زیاد لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كردووە، هاوكات لەڕۆژانی جەژنیشدا هیچ رووداوێكی نەخوازراو ڕووینەداوە.
هەورامان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بەSNNی راگەیاند: لە ماوەی رۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار و سەردانیكەر روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە كردووە، هاوكات تیمەكانی گەشتوگوزار بە شێوەیەكی بەردەوام لە مەیدان بوون بۆ پێشكەشكردنی رێنمایی، چاودێریكردنی نرخەكان، پاراستنی پاكوخاوێنی و راگرتنی هاوسەنگی ژینگەیی لە ناوچە گەشتیارییەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی كە ڕوویان لە ناوچەكەمان كردووە گەشتیارانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون، هاوكات لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا هیچ رووداوێكی نەخوازراو تۆمار نەكراوە، جگە لە هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار، ئاگاداری بە زیاتر لە 82 شوێنە گەشتیارییەكان دراوە لە پێناو پابەندبوونیان بە رێنماییەكان.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژانی جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو 102 هەزار و 862 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەیان كردووە، هەروەها رێژەی مانەوەی گەشتیارانیش بریتی بووە لە 44 هەزار و 33 گەشتیار، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی 86 هەشتا و شەش ئاگادار كردنەوەیان ئاڕاستەی چەندین شوێنی گەشتیاری كردبوو كە شوێنی گەشتیاریشیان سزادابوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


