زۆری بارانبارین بەرهەمی ئەمساڵی هەنار لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كەمدەکاتەوە

0
40

عەلی حەمە سەعید-SNN

لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ ڕێژەیەكی زۆر باش باران باری لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام بەوتەی باخداران و لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەم باران بارینە زۆرە كاریگەری خخراپی هەبووە بۆ بەرهەمی ئەمساڵی هەنار و زۆرێك لە باخە هەنارەكان تا ئێستا گوڵیان نەكردووە.

فەهمی غەفور، یەكێكە لە باخەوانەكانی هەڵەبجە و كە خاوەن باخێكی 10 دۆنمی هەنارە بە SNNی ڕاگەیاند: غزۆری ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ جێگای خۆشحاڵی هەمووانە، بەڵام پێدەچێت ئەم گۆڕانكارییە لە كەشوهەوا و نزمی پلەكانی گەرما بەتایبەت لە شەواندا كاریگەری خراپی كردووەتە سەر درەختی هەنار، بە جۆرێك هێشتا زۆرێك لە باخە هەنارەكان گوڵیان نەكردووە لەكاتێكدا ساڵانی ڕابردوو لەمكاتەدا باخە هەنارەكان قۆناغی گوڵیان تێپەڕاندبوو كردبوویان بە هەنار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگشتی كەشوهەوای هەڵەبجە تاڕادەیەك فێنكە و ئەمساڵیش بڕێكی زۆر باران باری، لەكاتێكدا لەو ناوچانەی باران كەمتر باریوە و كەشوهەوا گەرمترە هەنار گوڵی كردووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت گوڵكردن تامانگێكی دیكە بەردەوام بێت و پاشان دارەكان هەنار دروست بكەن بەو پێیەش ئەمساڵ كەمێك درەنگرت هەنار پێدەگات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە رووبەری 10 هەزار دۆنم زەوی سنورەكە بە باخخی هەنار داچێندراوە، ساڵانەش ئەم باخانە نزیكەی 35 هەزار تۆن لە باشترین جۆری هەناریان دەبێت و ساڵانەش لەهەڵەبجە ڤیستیڤاڵی هەنار بەڕێوەدەچێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this