وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی 1385 ئەفسەری پێشمەرگە کرد

SNN
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رایگەیاند وەزیری پێشمەرگە ئیمزای لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70، هێزەکانی پشتیوانی، فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن کرد، کە ژمارەیان 1385 ئەفسەرە، وەزیری پێشمەرگەش رایگەیاند؛ ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، شایستەییەکی یاسایی و دەرەنجامی راستەوخۆی دڵسۆزی، ماندووبوون و شەونخونیانە.
وەزارەتی پێشمەرەگە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئەمڕۆ دووشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی (فەرماندەیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی یەک، هێزەکانی پشتیوانی دوو، و فەرماندەیی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن) کرد.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردوە، بە گوێرەی خشتەکان، ئەو ئەفسەرو پێشمەرگانەی پلەکانیان بەرز کراوەتەوە ژمارەیان هەزار و 385 کەسە.
وەزیری پێشمەرەگە دوای واژۆکردنی پلەبەرزکردنەوەکەیان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو ئەفسەرانە کردوە و دەڵێت؛ ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، شایستەییەکی یاسایی و دەرەنجامی راستەوخۆی دڵسۆزی، ماندووبوون و شەونخونی ئێوەی تێکۆشەرە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانتان و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.
جەختیکردوەتەوە، ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی لە کات و وادەی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت و ئەم قۆناغە نوێیەی پلەبەرزبوونەوەتان دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانمان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


