عەباس عێراقچی:دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی گەورەیان بەخۆوە بینیوە و بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانمان ئازاد کران

SNN –
وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشوەچوونی گەورە و ستراتیژی لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات کە گەمارۆکان لادراون و بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ئێرانیش ئازاد کراون.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) نووسیویەتی: “نێوەندگیریی بەردەوام و بێوچانی هەردوو وڵاتی پاکستان و قەتەر، پێشکەوتنی گەورەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە لوبنان بەدەستهێناوە.”
عێراقچی تیشکی خستووەتە سەر دەستکەوتە ئابوورییەکانی ئەم ڕێککەوتنانە و ڕایگەیاندووە:
هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکانی ئێران لێخۆشبوونیان بۆ کراوە.
گەمارۆ ئابوورییەکان هەڵگیراون.
بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات ئازاد کراون.
له کۆتاییدا، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە هاوشانی ئەم هەنگاوانە، پلانێکی گەورە و فراوان بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی ئێران دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
1 hour لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
2 hours لهمهوپێش -
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
1 hour لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
2 hours لهمهوپێش



