لە کاتێکدا ساڵان تێپەڕدەبن؛ بێدەنگیی میدیایی بەرامبەر کەیسی شێروان شێروانی و زیندانیانی بادینان بەردەوامە

شێروان شێروانی
SNN
ڕووداوەکان و کەیسەکانی ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان، جارێکی تر تیشک دەخەنەوە سەر ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕا دەربڕین. یەکێک لە دیارترین ئەو کەیسانەی کە کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتووەتەوە، کەیسی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی و هاوڕێیەتی لە زیندانیانی بادینان.
ساڵانێکی زۆرە شێروان شێروانی لە زینداندایە، تەنها بەهۆی دەربڕینی ڕا و هەڵوێستی ڕەخنەگرانە و ئازادانەی بەرامبەر بە دەسەڵات. کەسوکار و پارێزەرانی جەخت دەکەنەوە کە ناوبراو هیچ بێڕێزییەک یان تاوانێکی ئەنجام نەداوە و مافی هیچ کەسێکی نەخواردووە، بەڵکو تاوانەکەی تەنها بەکارهێنانی مافی یاسایی و دەستووریی خۆی بووە لە ڕاگەیاندن و دەربڕینی ڕای ئازاددا.
لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەخنەی جدی لە میدیا و کەناڵەکانی نزیک لە لایەنی دەسەڵات (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەگیرێت کە بە درێژایی ئەم ساڵانەی دەستگیرکردنی شێروان شێروانی، ڕووماڵی ئەم کەیسەیان فەرامۆش کردووە. لە کاتێکدا منداڵەکان و کەسوکاری زیندانیانی بادینان لە بارودۆخێکی دەروونی و ژیانێکی سەختدا دەژین، ئەو کەناڵانە نەک ئامادە نین ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بزانن و دەنگیان بگەیەنن، بەڵکو بە تەواوی چاویان لە ئاست ئەم پرسانە داپۆشیوە.
پارێزەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئازادیی ڕادەربڕین دوو کۆڵەکەی سەرەکیی هەر کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوون، و بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان و ڕووماڵنەکردنی ئازارەکانی منداڵ و کەسوکاری دەستگیرکراوان، زیانی گەورە لە ڕوخساری ئازادی لە هەرێمی کوردستان دەدات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



