شاندی هەرێم لە بەغدایە و داوای جێبەجێکردنی ئەنجامی سەرژمێری دەکات

شاندی هەرێم
SNN
شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بەشداری لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی گشتی عێراقدا دەکات.
بە پێی زانیارییەکان دوێنێ شەو، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراقدا کۆبێتەوە و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2027.
لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دەکرێت بە تایبەتیش لەبابەتی دامەزراندن و گرێبەستەکان و سێ یەکەمەکان.
شاندەکەی وەزارەتی دارایی داوا دەکات ئەنجامی سەرژمێرییەکەی 2024 بکرێتە بنەمای دەستنیشانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا کە ڕێژەکەی 14٪ بوو.
پێشتر عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە ئەنجوومەنی وەزیران لە تشرینی یەکەمی داهاتوودا بودجە پەسەند دەکات و بۆ پەرلەمانی دەنێرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



