هەژماری من: بەم نزیکانە خزمەتگوزاریی پێدانی قەرز بە مووچەخۆران دەستپێدەکات

SNN –
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی «هەژماری من» ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە خزمەتگوزاریی پێدانی قەرز بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەکەوە دەستپێدەکات.
ئاراز ساڵح، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من، ئاشکرای کرد کە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی بەشداربوونی بانکەکان لە پڕۆژەکەدا، پابەندبوونیان بووە بە پێشکەشکردنی جۆرەها قەرز بە مووچەخۆران
وتیشی: بەم نزیکانە مووچەخۆران دەتوانن سوودمەند بن لە جۆرە جیاوازەکانی قەرز کە لەلایەن بانکەکانەوە پێشکەش دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە مووچەخۆران بەم نزیکانە دەتوانن بە شێوەیەکی دیجیتاڵی و ئاسان بەشداریی بانکەکەیان بگۆڕن بۆ بانکێکی دیکەی بەشدار لە پڕۆژەکەدا.
ئا ماژەی بەوەشکردووە کە ێژەی وەرگرتنی مووچە لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە لە هەولێر و دهۆک گەیشتووەتە 99% ، و لە سلێمانی و هەڵەبجەش گەیشتووەتە 98%.
تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دادەنرێن.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە تیمەکانیان بە هاوکاریی بانکەکان چاودێریی بەردەوامی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دەکەن بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی نەختینە و کارکردنی بەردەوامیان.
More News
-
9 hours لهمهوپێش
-
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
11 hours لهمهوپێش -
کۆریای باشوور داوای ئەمریکا بۆ بەشداری لە جەنگی دژی ئێران ڕەتدەکاتەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
9 hours لهمهوپێش
-
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
11 hours لهمهوپێش



