
SNN-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بۆ دابینکردنی سوتەمەنی، چەندین ڕێکاری پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی رێگە بە هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی بدرێت و لە ئەنجامیشدا نرخی بەنزین لە زۆربەی وێستگەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە میدیای پارتی راگەیاند، “بەراورد بە ڕابردوو، نرخی بەنزینی بازرگانی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێکار و ئاسانکارییانەی کە بۆ هێنانی بەنزین لە دەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان کراون، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر بەنزینی بازرگانی هاوردە بکرێت و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبێت.”
دەشڵێت، دوای قەیرانی بەنزین، خواست لەسەر بەنزینی حکومی زیادی کردووە، چونکە کوالێتییەکەی باشە و نرخەکەی گونجاوە، ئەوەش کاریگەریی هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی فشار لەسەر وێستگە بازرگانییەکان و بەتاڵبوونی بەشێک لەو وێستگانە لە ئۆتۆمبێل.
More News
-
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی: ئەگەری هەورەبروسکە و تاوە باران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
دابهشكردنی مووچهی مانگی 10 له عێراق تاوەکو ئێستا تهواو نهبووه
7 hours لهمهوپێش -
ئەكسیۆس: ترەمپ لەم کاتەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران ئەنجام دەدات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی: ئەگەری هەورەبروسکە و تاوە باران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
دابهشكردنی مووچهی مانگی 10 له عێراق تاوەکو ئێستا تهواو نهبووه
7 hours لهمهوپێش



