حزبوڵای عێراق: هەر فڕۆکەیەک ئاسمانی عێراق ببەزێنێت دەیخەینە خوارەوە

SNN-
کەتائیبی حزبوڵای عێراق هۆشداریی دەدات لە بەردەوامبوونی گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران لە دوای 30ی ئەیلولەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵوێستی توندیان دەبێت.
ئەبومجاهید عەساف، لێپرسراوی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵای عێراق ڕایگەیاندووە کە هەر فڕۆکەیەک ئاسمانی عێراق ببەزێنێت دەیخەنە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە یەکەمی تشرینی یەکەم ڕۆژێکی گرنگ و پڕ لە ئاهەنگە بۆ گەڕانەوەی سەروەریی و لەئەستۆگرتنی دۆسێی ئەمنی بە تەواوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە.
داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە خاوەنی بڕیاری سیاسی و ئابووریی سەربەخۆی خۆی بێت و نەکەوێتە ژێر کاریگەریی بڕیاری دەرەکییەوە، و یەکەم هەنگاویش شکاندنی گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بێت.
وتیشی، گەلی عێراق دەزانێت کێن ئەوانەی لە پشتی هەندێک بڕیاری حکومییەوە خۆیان حەشارداوە بۆ تێپەڕاندنی ئەوەی کە شەرم دەکەن بە ئاشکرا بگیرنە بەرو با بەڕێز زەیدی و ئەوانەی لە پشتیەوە وەستاون بزانن، ئەو حکومەتەی بۆ بەرژەوەندی گەل کار نەکات، بە جۆرەها ڕێگا بۆ رووخاندنی کار دەکرێت.
More News
-
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی: ئەگەری هەورەبروسکە و تاوە باران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
دابهشكردنی مووچهی مانگی 10 له عێراق تاوەکو ئێستا تهواو نهبووه
5 hours لهمهوپێش -
ئەكسیۆس: ترەمپ لەم کاتەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران ئەنجام دەدات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی: ئەگەری هەورەبروسکە و تاوە باران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
دابهشكردنی مووچهی مانگی 10 له عێراق تاوەکو ئێستا تهواو نهبووه
5 hours لهمهوپێش



