“بەرهەمی جوتیاران بۆتە قوربانی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان “

جوتیارێک-فۆتۆ-محەمەد مستەفا
SNN-محەمەد مستەفا
من ناوم (فاروق محەمەد)ە ، خەڵکی گوندی (بەردەکۆز) م لە ناحیەی بنگردی قەزای دووکان، ئەمساڵ رووبەری نزیکەی 14 دۆنم زەوی بێستانم بە ترۆزی چاندووە، ئێستاش کەوەرزی چنینەوەی بەرهەمە و خستنە بازاڕیەتی کێشەیەکی گەورە رووی تێکردووین ئەویش بریتیه لەوەی کە ترۆزی نیوەی نرخەکەی لە دەستداوە .

ئێمە ساڵی پار لەسەر بێستان نرخی کیلۆیەک ترۆزیمان بە بڕی نزیکەی 900 دینار دەفڕۆشت بەڵام ئەمساڵ نرخەکەی نزیکەی 500 دینارە ، ئەمەش زیانێکی زۆری مادیمان لێ دەدات، هۆکاری دابەزینی نرخەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان، بەرهەمەکەمان ناگاتە پارێزگاکانی تری هەرێم و تەنیا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەفڕۆشرێت .

جگە لە ترۆزی رووبەرێکی زۆریش کاڵەکمان چاندووە، ئەگەر بێت و قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامبێت کاڵەکەکەش هەمان چارەنوسی ترۆزیەکەی دەبێت و زیانی زیاترمان بەر دەکەوێت .
پێویستە حکومەت بیر لە بەرهەمی جوتیاران بکاتەوە و رێگە بدات بەرهەمی جوتیاران لە نێوان پارێزگاکان دەربازببێت، نابێت گواستەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی ببەسترێتەوە بە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان .

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



