تیپى باسكه‌ى یانه‌ى سۆران وه‌ك یه‌كه‌م تیپى یانه‌كه ده‌ستى بهئامادهكاریی كرده‌وه

یانەی سۆران
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
یاریزانانى تیپى باسكه‌ى یانه‌ى وه‌رزشى سۆران وه‌ك یه‌كه‌م تیپى یانه‌كه‌یان له‌پاش ئاسایی بوونه‌وه‌ى بارودۆخى دواى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ستیان به‌مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كارییه‌كان كرده‌وه بۆ خوله‌كانى كوردستان.
تیپى باسكه‌ى یانه‌ى وه‌رزشى سۆران كه كۆتایی ساڵى 2019ى رابردوو له‌خولى پله دووى باسكه‌ى یانه‌كانى كوردستان پله‌ى دووه‌مى دهستەبهركرد و له‌گه‌ڵ تیپى باسكه‌ى یانه‌ى سه‌وره-ى كه‌ركوك راسته‌وخۆ بۆ خولى پله یه‌ك سه‌ركه‌وتن، چه‌ند رۆژێكه راهێنه‌ر و ئه‌ندامانى تیپه‌كه روویان له‌هۆڵى داخراوى یانه‌كه‌یان كرده‌وه و دووباره ده‌ستیان به‌مه‌شق و راهێنانى هاوینه كرده‌وه.
به‌مه‌ش بوونه یه‌كه‌م تیپى یانه‌كه‌یان كه له‌دواى چه‌ند مانگێک بێده‌نگى گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانى ئاسایی و ده‌ستیان بهئامادهكارییهكانیان كرده‌وه بۆ هه‌ر خول و پاڵه‌وانێتییه‌ك كه له‌ئاینده‌دا له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و كوردستان رێكده‌خرێت، به‌تایبه‌تیش خولى پله یه‌كى باسكه‌ى یانه‌كانى كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، په‌یوه‌ندى به فه‌رمان ئیسماعیل ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕیی و به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشى سۆران كرد و ئه‌میش له‌باره‌ى تیپه‌كه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیان، وتى: هه‌ر له‌گه‌ڵ مێژووى دروستبوون و دامه‌زراندنى یانه‌ى وه‌رزشى سۆران له‌سه‌ره‌تاوه تائێستا یه‌كێك بووه له‌تیپه هه‌ر به‌هێز و سه‌ره‌كى و باشه‌كانى یانه‌كه‌مان، مێژوویه‌كى دوورودرێژى له‌قه‌زاى سۆران و ناوچه‌ى دیانا به‌تایبه‌تى، له‌و سه‌رده‌مه‌ى كهكۆمپانیا ئینگلیزه‌كان له‌و ناوچه‌یه كاریان كردووه، یارى باسكه كراوه و تیپ هه‌بووه و ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ یارییه‌كه‌دا دروستكردووه”.
هه‌روه‌ها وتى: پاش دامه‌زراندنى یانه‌كه تیپى باسكه به‌رده‌وام لهیانهكهماندا هه‌بووه و یه‌كێك بووه له‌تیپه سه‌ره‌كییه‌كان و به‌شدارى چالاكییه‌كانى یه‌كێتى باسكه‌ى كوردستانى كردووه و ماوه‌ی 2 ساڵ تیپه‌كه له‌خولى نایابى باسكه‌ى یانه‌كانى كوردستان ركابه‌ریی ده‌كرد، پاشان بۆ خوله‌كانى پله یه‌ك و پله دوو دابه‌زى، به‌ڵام مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2019ى رابردوو توانى له‌خولى پله دوودا ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و بۆ خولى پله یه‌ك سه‌ربكه‌وێته‌وه، ئێستاش تیپه‌كه كه سه‌رجه‌م یاریزانانى خه‌ڵكى سۆرانن، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى یانه‌ى وه‌رزشى سۆران و راهێنه‌ر و یاریزان دڵشاد سه‌عید عه‌بدوڵڵا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی ده‌ستیان به‌مه‌شقه‌كانى خۆیان كردووەته‌وه و ئاماده‌كاریی بۆ خولى پله یه‌كى باسكه‌ى یانه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


